كەمپینیان راگەیاند

عەنكاوەش جگە لە کۆمەك بۆ رۆژئاوا “کەزی”شی بۆ دەنێرێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نزیکەی 15 رێكخراو لە عەنکاوەی سەر بە هەولێر، بەیەکەوە كەمپەینێکیان دەستپێکردووە و بۆ ماوەی یەك هەفتە کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش لە پێنج شوێنیان بۆ کۆکردنەوە تەرخانكردووە .

جەمال پۆلس سەرۆكی رێكخراوی سورەیا بۆ 964وتی، وەك شارۆچكەی عەنكاوە و رێكخراوە مەدەنیەكان كە نزیکەی 15 رێكخراون ئەم کەمپینەیان بەناوی (كەزی عەنكاوە) دەستپێکردووە و دەیانەوێت وەکو تەواوی هاوڵاتیان هاوکاری بنێرنە رۆژئاوای كوردستان.

زیاد سەلمانیش سەرۆكی مەرعۆدەی كشتوكالی عەنكاوەیە بە 964ی وت “هەموو ئەو كەل و پەلانە كۆدەكەینەوە كە رۆژئاوا پێویستیەتی وەك خواردن، دەرمان، جلوبەرگ.”

وتیشی” تەنیا ناو عەنكاوە پێنج شوێنمان دیاریكردووە و ئەمە یەكەم هەڵمەتە دوایی هەفتەیەك كەل وپەلەكان دەنێرین.”

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن