"داهاتوو زۆر روونە"
بانە شیروان و دیلان هونەر بۆ پشتگیری رۆژئاوا لەسەر شەقامن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ گۆرانیبێژی گەنج و ناسراو بانە شیروان لەکاتی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان لە شەقامی سالمی سلێمانی بوو، ئاڵای کوردستانی بەدەستەوە بوو و بۆ مایکی 964 قسەی کرد و وتی، داهاتوو زۆر روونە و خۆرەکەمان گەشاوەیە، دڵخۆشم بەوەی دەبینم هەموو کورد ئاوا یەکڕیزە و بەیەکەوە لەسەر شەقامن.
وتیشی، بەنیازم گۆرانییەک بۆ کوردستان بڵێم، بەڵام ئەوە کاتی پێویستە و لەوانەیە بۆ رۆژی ئاڵای ساڵی داهاتوو بڵاوی بکەەوە و هیوادارم رۆژێک بێت، ئێمەش ببین بە خاوەنی وڵاتی خۆمان و منیش لەسەر ستەیجێکی گەورە بە هەموو دنیا بڵێم کوردم و خەڵکی کوردستانم.
دیلان هونەریش هاوشێوەی بانە شیروان لەگەڵ خەڵکی سلێمانی بۆ پشتگیری کردنی رۆژئاوا هاتە سەر شەقام و وتیشی شانازی بە ناوەکەمەوە دەکەم، چونکە خیزانەکەم لەبەر ئەرکێکی نەتەوەیی ئەم ناوەیان بۆ هەڵبژاردووم و ئێستا بووە بەیەکێک لەو ناوانەی بەهۆی سروودە نیشتمانییەکەی نازێ عەزیزیەوە رۆژانە زۆرترین جار لەلایەن خەڵکەوە دووبارە دەکرێتەوە
پێداچوونەوە: ژێوار خدر