"بژى بەرخودان"
دووشەممەى یەکڕیزى؛ هەولێر بۆ رۆژئاوا لەسەر شەقامە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
لەژێر دروشمى “دووشەممەى یەکڕیزى”، هەولێر بەردەوامى دەدات بە گردبوونەوەکانى و پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان دەکات.
لە ناوبازاى شارى هەولێر و لە بەردەم قەڵا، بۆ رۆژێکى دیکە، هەولێرییەکان و دانیشتوانى شارەکە، بۆ پشتگیریکردنى رۆژئاواى کوردستان گردبوونەوە و ناویانناوە “دووشەممەى یەکڕیزى”.
هاوڵاتیان بە جلى کوردى و بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان، تێکڕا هاوارى رۆژئاوا دەکەن و دەڵێن،”بژى بەرخودانى رۆژئاو”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح