وەستاوە

چیرۆکی گەورەترین هێڵی ئاسنینی سووریا

964+
توانا نەقى- حەسەکە

هێڵی ئاسنینی سووریا، کە سەردەمێک بە یەکێک لە گەورەترین و ستراتیژیترین تۆڕەکانی گواستنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرا، ئێستا تەنیا ناوێکی مێژوویی و هێڵێکی پچڕپچڕی لێ ماوەتەوە، ئەم هێڵە کە درێژییەکەی 2400 کیلۆمەترە، چیرۆکێکی دوورودرێژی لە نێوان دروستکردن و گەشەسەندن و دواجاریش تاڵانکاریدا هەیە.

رەگ و ریشەی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان، کاتێک وەک بەشێک لە پڕۆژە گەورەکانی ئەو سەردەمە بناغەی بۆ دانرا، بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسییەکاندا گەشەی پێدرا و کرا بە تۆڕێکی مۆدێرن کە زۆربەی ناوچە گرنگەکانی سووریای بەیەکەوە گرێ دەدا.

ئەم هێڵە بڕبڕەی پشتی ئابووری و گواستنەوەی وڵات بوو، چونکە شارە سەرەکییەکانی وەک (دیمەشق، حەلەب، حومس و لازقییە)ی بەیەکەوە دەبەستەوە و تا ساڵی 2011 بەبێ وەستان کاری دەکرد و رۆژانە هەزاران تۆن کاڵا و هەزاران گەشتیاری دەگواستەوە.
توانا نەقی، نێردراوی 964 لەسەر هێڵەکە وەستاوە و دەڵێت: “لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی سووریا لە ساڵی 2011، ئەم هێڵە ستراتیژییە وردە وردە لە کار کەوت، بەڵام لە دوای پەککەوتنی هێڵەکە، بەشێکی زۆری رووبەڕووی تاڵانکاری بووەتەوە”.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

خەڵکی حەسەکە بە شایی و گۆڤەند پێشوازی لە گەنجانی هەر چو...

خەڵکی حەسەکە بە شایی و گۆڤەند پێشوازی لە گەنجانی هەر چوار پارچە دەکەن