"بیانویە بۆ دەستبەسەرداگرتنى شارەکە"
کۆبانێ؛ رێڕەوى مرۆیى حکومەتى سوریا رەت دەکەنەوە
964+
توانا نەقى- حەسەکە
11 ساڵ لەمەوبەر و لە 26.1.2025، کۆبانێ دواى بەرخودانێکى گەورە، سەرکەوتنى بەسەر داعشدا راگەیاند، ئەمڕۆ دواى 11 ساڵ، جارێکى تر شارەکە کەوتووەتەوە بەر شاڵاوى هێزەکانى ئەحمەد شەرع و شارەکە لە چوارلاوە گەمارۆدراوە.
توانا نەقى نێردراوى 964 لە رۆژئاوا، قسەى لەگەڵ ژمارەیەک دانیشتووى گەڕەکەکانى (کانیا کوردان، شەهید بۆتان، مەیدانى ئاشتى و مەیدانى ئازادى) کردووە و دۆخى ئێستاى شارەکەى لێ پرسیوون.
ئەوان باسیان لەوەکردووە کە شارەکە لە چوارلاوە گەمارۆدراوە، خزمەتگوزارییەکانى وەک ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و سووتەمەنى پەکى کەوتووە.
بەوتەى ئەو دانیشتوانى کۆبانێ کە قسەیان بۆ توانا نەقى کردووە، حکومەتى سوریا دوو رێڕەوى مرۆیى بۆ شارەکە کردووەتەوە، بەڵام دانیشتوانى کۆبانێ پێیان وایە کردنەوەى ئەو دوو رێڕەوە بیانویە بۆ دەستبەسەرداگرتنى شارەکە، بۆیە رەتى دەکەنەوە.
جەختیشیان کردووەتەوە کە دەبێت گەمارۆکانى سەر شارى کۆبانێ هەڵبگیرێن و مەترسییەکان لابدرێن.
هەسەدە هۆشداری لە دووبارە هێرشکردنەسەر کۆبانێ دەدات
داڕشتنەوە: وریا فەتاح