لە سلێمانییەوە بۆ رۆژئاوا

سەندیکای کارمەندانی تەندرستی یەک هەفتە کۆمەک کۆدەکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەندیکا و رێکخراوە تەندروستییەکان لە سلێمانی کە ژمارەیان نۆ دامەزراوەیەی پیشەییە رایانگەیاند، بڕیارمان داوە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان رابگەیەنن.

ئەوەش بە بەشداری نۆ سەندیكا و رێكخراو بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هاوژین عوسمان سەرۆکی رێكخراوی کارمەندانی تەندرووستی لقی سلێمانی وتی، لە كەمپینەكەدا پێداویستی تەندروستی و سەرجەم پێداویستییەکانی دیكە، كە پێویستن بۆ هاوڵاتییانی رۆژئاوای كوردستان كۆدەكرێنەوە و دواتر رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێ.

نوێنەری پەیەدە لە باشووری کوردستان و نوێنەری ڕێكخراوی مانگی سووری كوردی لە کەمپینەکەدا بەشداری پێکراون.

ئێستا رۆژئاوای كوردستان، بەهۆی گەمارۆوە بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێ و هەروەها پێویستی بە هەموو جۆرە هاوكارییەك هەیە، داوا لە هاوڵاتی و خواپێداوان دەکرێ لە باشوری كوردستان بەشداری كەمپینەكە بكەن.

مامۆستایانى ئاینى کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە

مامۆستایانى ئاینى کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە