" یەکەمجارە کورد ئاوها یەک دەنگ بێت"
هونەرمەندان گڕوتین بە خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەدەن
964+
ئەحمەد شەمزین
هەفتەیەک تێدەپەڕێت و خۆپیشاندانەکان تا بێت جۆش و خرۆشی زیاتر دەبێت و لە یەکشەممەی شەهید دەنیزیش هونەرمەندان لە هەولێر هاتوونەتە شەقام و دەڵێن، بژی کورد و کوردستانو یەکەمجارە بەوجۆرە یەکدەنگ بێت.
رێشان حەمۆ، ئەکتەر و شانۆکار بۆ مایکی 964 دەڵێت، زۆر دڵخۆشم و یەکەمجارە کورد ئاوها یەک دەنگگ بێت، دڵنیام سەردەکەوین.
هاوکات دەرهێنەر و ئەکتەر شوان کەریم بە گڕوتینەوە دەڵێت، لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەولێر بەشداربووم و ئەوەی خێری بۆ نەتەوەکەی نەبێ خێری بۆ هیچ نابێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح