"کوردم و کوردستانیم پەیامێک بوو"

مامۆستا ئامەدی کەرکوک لە ناو دڵی خۆپیشاندەرانی هەولێرە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئەو مامۆستا کوردەی کەرکوک کە لە رۆژی ئاڵای کوردستان خەڵاتکرا بە پەرۆشەوە هاتووەتە ناو خۆپیشاندەرانی هەولێر و دەڵێت، گۆرانی کوردم و کوردستانیم پەیامێک بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.

مامۆستا ئامەد تایبەت بە 964 وتی، لە هەر شوێنێکی کوردستان بین رۆحمان لەگەڵ بەش و پارچەکانی تریەتی و جیاوازی نییە و منداڵەکانمان پەروەردە دەکەین بۆ ئەم رۆژە سەختە.

ساڵی رابردوو لە رۆژی ئاڵای کوردستان، لە قوتابخانەی خانزادی بنەڕەتی لە کەرکوک، مامۆستایەکی ژن بەناوی ئامەد محەمەد بە جلی کوردییەوە و بە حەماسێکی زۆرەوە سروودی نیشتمانی بە قوتابییەکانی وتەوە، دواتر ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە و بوون بە ترێند.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

مامۆستا کوردەکەی کەرکوک خەڵات کرا

مامۆستا کوردەکەی کەرکوک خەڵات کرا