"وابزانم لەلایەن بیرداعشەکانەوە داواکراوم"

مەلا شادمان بەنیازە کۆمەک و هاوکاری بگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

مەلا شادمان قورئانخوێنی دیاری کوردستان چووەتەناو خۆپیشاندانەکانی دژبە داگیرکەرانی کوردستان و دەڵێت، بەنیازە بەمنزیکانە بچێتە رۆژئاوای کوردستان و کۆمەک هاوکاری بگەیەنێتە خەڵکی لێقەوماوی ئەو بەشەی کوردستان.

مەلا شادمان قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەو شەڕەی بەرۆکی رۆژئاوای کوردستانی گرتووە، شەڕی سڕێنەوەی ناسنامەی میللەتێکە کە ئێستا تەفر و توونا دەکەین، بۆیە داوا لە مامۆستایانی ئایینی و بانگخوازەکان دەکەم، ئەگەر بەهەڵوێستێکی بچووکیش بێ بەشداری ئەم ناڕەزایەتییانە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەک و هاوکارییان کۆکردووەتەوە و بەمنزیکانە دەچنە رۆژئاوای کوردستان، “هەرچەندە وابزانم لەلایەن بیرداعشەکانەوە داواکراوم، چونکە پێیانناخۆشە هەڵوێستی نیشتمانیمان هەبێت”، مەلا شادمان وادەڵێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جوتیارەکەی سەرگەڕان بۆ رۆژئاوا؛ بەرگری بکەن و بمێننەو...

جوتیارەکەی سەرگەڕان بۆ رۆژئاوا؛ بەرگری بکەن و بمێننەوە