لە هەولێر بەشداری گردبوونەوەی کرد

جوتیارەکەی سەرگەڕان بۆ رۆژئاوا؛ بەرگری بکەن و بمێننەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێر گردبوونەوەکان بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە، ئەمڕۆ یەکێک لەو کەسانەی بەشداری لە گردبوونەوەکان کرد نوێنەری جوتیارانی کەرکوک و سەرگەڕان بوو، ئەو جوتیارەی کەسەر کێڵانی زەوی خەریک بوو بە ملپێچەکەی سوپا بیخنێکنن.

ئەو کە لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی کەرکوک خۆی گەیاندبووە هەولێر بە 964ی وت، داوا دەکەم کوردانی رۆژئاوا بەرگری بکەن بۆ ئەوەی بمێننەوە، چونکە ئێمەش لە دۆخی ئەواندا بووین و بەرگریمان کرد بۆیە توانیمان بمێنینەوە.

نزیکەی هەفتەیەکە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچە جیاوازەکان پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان پشووی نەداوە، هەر رۆژە و شوێنێکی شارەکە گردبوونەوە و کۆبوونەوەی جەماوەری لێ بەڕێوەدەچێت.

هاوڵاتیان پشتیگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا و خەباتی بێوچانی ئەم پارچەیەی کوردستان دووپات دەکەنەوە، ئەمە و جگە لەوەی کە لە چەندین شوێنی ئەم شارەش ماوەی چەند رۆژێکە کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکەکان بۆ رۆژئاوا بەردەوامیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات