دانیشتوى رانیە و قەڵادزێن
110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەیشتنەوە هەولێر
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، 110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى هەولێر دابەزین,
190 رۆژە لە لیبیا گیریانخواردووە
دیارى کەمال کەسوکارى یەکێک لەو کۆچبەرانە بە 964ـى وت،”بەیانى ئەمڕۆ دواى ماوەیەکى زۆر لە چاوەڕوانى و دڵەڕاوکێ، 110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان”.
وەک باسى دەکات، ژمارەى ئەو کۆچبەرانە 110 کەس بوون و سەرجەمیان گەنجانى سنوورى قەزاى پشدەر و ئیدارەى راپەڕین بوون.
بەوتەى دیارى کەمال، ئەو کۆچبەرانە ماوەى 190 رۆژە لە وڵاتى لیبیا گیریانخواردووە و لە رێگەى پەیوەندییەکانى حکومەتى هەرێم و کونسوڵخانەى عێراق لە لیبیا، گەڕێندراونەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەرجەم کۆچبەران دواى پشکنینەکانیان لە فڕۆکەخانەى هەولێر، هەموویان بە پاسى گەورە دەگەڕێندرێنەوە ئیدارەى راپەڕین.