دڵیان لاى رۆژئاوایە

هەولێر بۆ رۆژئاوا دێتە دەنگ؛ سبەی کەمپینێکی گەورەی هاوکاری دەستپێدەکات

964+
وریا فەتاح

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گەورەترین کەمپینی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان لە شاری هەولێر کۆتاییان هات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند؛ دوای کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە راگەیاندنی کەمپینەکە، بڕیار درا سبەی پێنجشەممە 22-1-2026، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، کەمپینی “هەولێر” بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات.

کەمپینەکە لە بەردەم “پارکی شاندەر” لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە تەواوی ئامادەکارییەکان ئەمشەو کۆتاییان هاتووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ هاوکاریکردنی رۆژئاوا بەشدار بن.