لە قوتابخانەکان

سبەی لە سلێمانی دەوام کاژێر 9 دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە 22.1.2026، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی کاتژمێر 9:00ـی بەیانی دەستپێبکات.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، “بڕیارەکە دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی دراوە و مەبەست لێی پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکە، گۆڕانکارییەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و کاژمێرێک دەوام دواخراوە.

سێشەممە و چوارشەممە دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێ

سێشەممە و چوارشەممە دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێ