پڕن لە وزە

لە “کوردم”ـەوە بۆ “دیلان”؛ ئەستێرەکانى کورد جینیەس بەردەوامن

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی

بە گۆرانى “کوردم خەڵکى کوردستانم، زمانێ من کوردییە”، قوتابیان و دەنگخۆشانى قوتابخانەى کورد جینیەس بوون بە ترێند و گۆرانییەکەیان کەوتە سەر زمانى هەمووان، ئەمجارەش بە گۆرانى “دیلان”، مێژوویەکى تر تۆمار دەکەن.

هۆگر محەمەد کە مامۆستاى ئەو قوتابیانەیە و لەپشت سەرکەوتن و دەنگ و هەیەجانى ئەو قوتابیانەیەن بە 964ـى وت،”دەمانەوێت وەک قوتابخانەکەمان لە هەموو  چالاکى و بۆنە نەتەوەییەکان رۆڵیان هەبێتن بۆیە ئەمجارە بە گۆرانى “دیلان”، دینەوە مەیدان”.

ماوەیەک پێش ئێستا گۆرانی “کوردم”ـی هونەرمەندان ئەیوب عەلی و گارە سازگار لەلایەن چەند قوتابییەکى ئەو قوتابخانەیەوە کە تایبەت بە 964 وتر، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە ناو خەڵکدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گۆرانی

گۆرانی "کوردم" لە رۆژی جلی کوردیدا بۆ 964 وترا