"پێویست بکات دەچمە رۆژئاوا"

لە سلێمانی گربوونەوە بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا دەستیپێکردەوە؛ شەقامی سالم داخرا

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

جارێکی تر لە سلێمانی گربوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و شەقامی سالم داخرا.

خۆپیشاندەران بە رێپێوان و هۆتاف لێدان بەشەقامی سالمدا دەڕۆن و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان دروشم دەڵێنەوە.

بەشێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، ئەمڕۆ بەهاتنەسەر شەقام ناڕەزایی دەردەبڕن و پێویستیش بکات، دەچنە رۆژئاوا و شانبەشانی کوردانی ئەو پارچەیەی کوردستان دەجەنگن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەورامییەکان هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ رۆژئاوای کوردست...

هەورامییەکان هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە