گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیاوە - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
كەشوهەوا خراپە
گەڕانەوەی كۆچبەرانی كورد و عێراقی لە لیبیا دواخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئەحمەد ئەلسەحاف، دواخستنی گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە لیبیا، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا راگەیاند.
ئەلسەحاف ئەمڕۆ چوارشەممە 21.1.2026 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “بەهۆی بارودۆخی سەختی کەشوهەوای لیبیا، گەشتی گەڕانەوە بۆ عێراق کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بۆ سبەی پێنجشەممە دواخرا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “باڵیۆزخانە بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران”.
رۆژی 18ی ئەم مانگە باڵیۆزخانەكە رایگەیاند، 173 كۆچبەر لە رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە لە رێگەی دوو فڕۆكەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق.
بەپێی زانیارییەكانی 964 بەشێكی زۆری ئەو كۆچبەرانە كوردی باشووری كوردستانن.