سنوورى نێوانیان بەشێک بوو لە گفتوگۆ

سوودانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ مەترسییەکانی داعش تەوەری سەرەکی بوو

964+

وریا فەتاح

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدا و پرسی زیندانیانی داعش و ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییەدا سوودانی و مەزڵوم عەبدی باسیان لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا و کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە لەسەر ئاسایشی هەرێمی و ناوخۆی عێراق کردووە.

گرنگترین خاڵەکانی گفتوگۆکە:

1- مافی پێکهاتەکان و یەکپارچەیی: سوودانی جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەم قۆناغە هەستیارەدا کردووەتەوە، بەجۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بێت و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە تێکنەچێت.

2- هێڵی سوور؛ زیندانیانی داعش: سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریی داوە لەوەی نابێت ڕێگە بدرێت ئاڵۆزییەکان ببنە هۆی ڕاکردنی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکان، چونکە ئەوە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، سووریا و تەواوی ناوچەکە دروست دەکات.

3- سەقامگیری سنوور: هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە هەر جۆرە یارییەک بە سەقامگیری ناوچەکە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەسەر سنوورە هاوبەشەکان.

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە سووریا بە قۆناغێکی نوێی سیاسی و سەربازیدا تێدەپەڕێت و عێراقیش بە وردی چاودێری دۆخی زیندانەکانی داعش دەکات کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان.

سودانی و شەرع بەتەلەفۆن قسەیان کرد

سودانی و شەرع بەتەلەفۆن قسەیان کرد