بەشداربوویەکی گردبوونەوەکەی سلێمانی
“ئیسلامم کافر نیم، هەر چوار کوڕەکەم بە کوشت دەدەم”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
مامە حاجییەک لە گردبوونەوەکەی سلێمانی بەشداری کردووە و دەڵێ، ئەو لە ساڵی 1961 وە لەبیریەتی، لە عێراق و سوریا کورد چەوسێندراوەتەوە، دەشڵێ، ئێمە لێرە دانیشتووین و بێ دەسەڵاتین، من چوار کوڕم هەیە بۆ بەرگری ئەوان ئامادەم بە کوشتیان بدەم.
وا چەند رۆژێکە شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان، بەرگری لە خاکی خۆیان و ئەو ناوچانە دەکەن، کە لە تیرۆر پاکیان کردووەتەوە، بەڵام هێرشی داگیرکاری سوپای عەرەبی سوریا بۆ ناو پارێزگای حەسەکە، نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان لێ کەوتووەتەوە.
لە نوێترین گۆڕابکاریدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڕیاری کشانەوەی لە ناو کەمپی “هۆل” راگەیاندووە و هۆکارەکەشی بۆ “بێباکیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی” بەرامبەر مەترسییەکانی داعش دەگێڕێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە چارەسەرکردنی دۆسیەی داعش هەڵناگرێت، هێزەکانیان ناچار بوون لە ناو کەمپی هۆل پاشەکشە بکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا