دەنگ لە قەندیل بەرزبووەوە

موراد قەرەیلان:  رۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین

فەرهاد حەسەن

موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)  پەیامێکی تایبەتی بە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمەی روودەدات قۆناغێکی مێژووییە و هێرشەکانیش تەنیا بۆ سەر رۆژئاوی کوردستان نییە و بۆ سەر هەموو گەلی کوردە.

پەیامەکەی قەرەیلان لە رێگەی ڤیدیۆوە لەلایەن میدیاکانی نزیک لە خۆیان بلاوکراوەتەوە و دەڵێت “ئەمە پیلانگێڕییەکی گەورەیە، دەوڵەتی تورک لە پشت ئەم شەڕەوەیە و هاوکاریانە”.

دەشڵێت “ئەو سەفەربەرییەی راگەیەندراوە بۆ هەموو گەلی کوردستانە و دەبێت هەمووان خاوەن هەڵوێست بن، وەک گەل و تەڤگەر چی دەبێت با ببێت رۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین”.