کونسڵخانەی هەولێر بڵاویکردووەتەوە
تورکیا خۆی لە هاوکاریکردنی سوریا بۆ ئازادکردنی زیندانیانی داعش بێبەری دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر راگەیەندراوێکی “سەنتەری بەرەنگارکردنەوە زانیاری ناڕاست”ی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەوەی لەبارەی هاوکاریکردنی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی سوریا بۆ ئازادکردنی زیندانیانی داعش بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی باس لەوەدەکەن کە “تیرۆریستانی داعش لەلایەن سوپای سوریاوە بە پشتیوانی تورکیا ئازاد کراون، بە تەواوی بێ بنەمایە”.
دەشڵێت “ئەوە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە تورکیا ئەو وڵاتەیە بەهێزترین شەڕی دژی داعش لە ناوچەکەدا کردووە و تاوەکو ئێستاش گەورەترین زیانی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە”.
داوا لە رای گشتی و دۆست و دراوسێکانی دەکات بەم پڕوپاگەندانە باوەڕ نەکەن.