مەترسی بەندیخانەکانی داعش
دۆخی رۆژئاوا و بەردەوامی شەڕ لە رەقە و دێرەزوور
964+
توانا نەقی
سەرباری رێکەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بەڵام ئەمڕۆ گرژی و شەڕ لە چەندین ناوجە بەردەوام بووە و ئەو بەندیخانەش کە داعشی تیادایە لە رەقە کەوتە دەست سوپای عەرەبی سوریا.
لەم بەرنامە تایبەتە عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکاروباری سەربازی بە وردی دۆخەکە رووندەکاتەوە و ڵێت سوریا ئەو ناوچانەی دەوێت هەر کشانەوەیەکێش لە ئێستا کە هەسەدا بیکات مانای شکست نییە و دەتوانن خۆیان رێکبخەنەوە.
سەبارەت بە بەندیخانەکانی داعش و بەڕەڵاکردنی بەندیەکان باسی لە مەترسی گەورەکرد نەک تەنیا بۆ سوریا بەڵکو بۆ ناوچەکانی دیکە و ئەو دەڵێت بەشێکی زۆر لەو هێزانە میلیشیان و بۆیە بە ئاسانی تێکەڵی ئەوان دەبنەوە.
سەبارەت بە ئیسرائیل و دەستوەردانەکانی عەقید سەلام دەڵێت، ئیسرائیل لەبیرکراەوە لەو نێوەندەدا و کەچی هەر ئاڵا هەڵدەکات و زەوی دەگرێتەوە و ئەحمەد شەرع و سوریاش ناتوانن هیچی بەرامبەر بکەن.