قوتابیان لەکاتى تاقیکردنەوە
لە قۆناغی شەشی ئامادەیی
پەروەردەی عێراق بۆ دوو وانە دەرفەت بە خوێندکارانیی دەدات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق گەڕاندنەوەی سیستمی وەرگرتنەوەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەی “یەک بابەت و دوو بابەت” لە پۆلی شەشەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند.
سیستمەکە رێگە بە خوێندکارەکە دەدات، یەک وانە یان دوو وانە لە کۆی کۆرسەکانیان وەربگرنەوە و دووبارە تاقیکردنەوەی تێدا بکەن، وەزارەت روونی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە کاندیدەکانی تاقیکردنەوەی دەرەکی ناگرێتەوە.
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 رایگەیاندووە، دەستەی راوێژکاری وەزارەتی پەروەردە رەزامەندی دەربڕی لەسەر گەڕاندنەوەی سیستەمی وەرگرتنەوەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025.
بە قسەی ئەو، رێگە بە خوێندکاران دەدات یەک یان دوو وانە لە پۆلی شەشەمی ئامادەکایی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەربگرنەوە، ئەم بڕیارە کاندیدەکانی دەرەکی ناگرێتەوە.