میدیای فەرمی سوریا

مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوكرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەمێك پێش ئێستا ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا و تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە، هەروەها چەندین میدیای جیهانی، خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكراتیان بڵاوكردەوە، بەڵام هێشتا میدیای هێزەكانی سوریای دیموكرات هیچیان بڵاونەكردووەتەوە.

بەپێی ئەوەی بڵاوكراتەوەوە، رێككەوتنەكە و خاڵەكانی بەم جۆرەن:

ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و دەستبەجێ لەسەرجەم بەرەکان و خاڵەکانی بەریەكکەوتن

رادەستکردنی دەستبەجێ و تەواوەتی ئیداری و سەربازی پارێزگاکانی دێرەزور و رەققە بە حکومەتی سوریا

تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنییەکانی حەسەکە بۆ دەوڵەتی سوریا

کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی حکومەتی سوریا

تێکەڵکردنی سەرجەم ئەندامانی هەسەدە بۆ پێکهاتەی وەزارەتی بەرگری سوریا بە تاک، دوای پشکنینی ئەمنی پێویست و دەستەبەرکردنی پێگەی تایبەتی ناوچە کوردنشینەکان

دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ حەسەکە

دەرھێنانی چەکی قورس لە کۆبانی و پێکھێنانی ھێزێکی ئەمنی ناوخۆیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ

حکومەتی سوریا دیل و کەمپەکانی داعش بەڕێوەدەبات

دەوڵەتی سوریا ئەو لیستە پەسەند دەكات، كە هەسەدە بۆ دامەزراندنی ئەندامانی لە حكومەتی سوریا پێشكەشی دەكات

هەسەدە بەڵێن دەدات ئەندامانی پەکەکە لە سنوورەکانی سوریا دووربخاتەوە

دەوڵەتی سوریا پابەندە بە بەرەنگاربوونەوەی داعش

کارکردن بۆ لێکتێگەیشتن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ عەفرین و شێخ مەقسود

ئەمە لە كاتێكدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ فەرماندەی گشتیی هەسەدە مەزڵوم عەبدی و سەرۆكی كاتیی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع لە دیمەشق كۆببنەوە، بەڵام بە پێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتی سوریا، بەهۆی خراپیی كەشوهەوا كۆبوونەوەكە بۆ سبەی دواخرا.

 هەسەدە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچە...

 هەسەدە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچەڵ کردەوە