دژە تیرۆر راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

لە ئەنبار و سلێمانی سێ چەکداری داعش دەستگیرکران

964+

ئەحمەد مستەفا

دژە تیرۆرى عێراق دەڵێ، هێزەکانیان سێ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە، کە دوو ئۆپەراسیۆنى لە ئەنبار بووە و توانراوە دوو چەکداری داعش دەستگیر بکەن، هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانى چەکدارێکى دیکەى داعشیان دەستگیر کردووە.

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 18.1.2026، سەبارەت بە ئەنجامدانى چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەستگیرکردنى چەند چەکدارێکی داعش راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەکراوە، هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار دوو ئۆپەراسیۆنییان ئەنجام دا و توانیان دوو چەکدارى داعش دەستگیر بکەن، یەکێک لەو چەکدارانە پلەی بەرزی هەبووە و  لە وەرشەی درووستکردنی بۆمب بۆ باندەکانى داعش کاری کردووە.

توانراوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەکدارێکی دیکە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەن.

بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی دژە تیرۆر بڵاوی کردووەتەوە، چەکدارەکان چەکی جیاوازیان پی بووە، جیاواز لە ئاڵای رێکخراوی داعش و لەناو باڵەخانەدا پێیان زانراوە و دەستگیرکراون.

(هەسەدە) هێرشێکی داعشی لە شاری رەققە پوچەڵ کردەوە

(هەسەدە) هێرشێکی داعشی لە شاری رەققە پوچەڵ کردەوە