لەگەڵ شەرع و باراک کۆ دەبێتەوە

مەزڵوم عەبدى گەیشتە دیمەشق

964+

وریا فەتاح

تەلەفزیۆنى سوریا بڵاوى کردەوە، مەزڵوم عەبدى گەیشتووەتە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع و تۆم باراک کۆببێتەوە.

تەلەفزیۆنەکە لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاوى کردووەتەوە، بۆ کۆبوونەوەیەک لەبارەى داهاتووى سوریا، مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، گەیشتووەتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سوریا و تۆم باراک، نوێنەرى سەرۆک ترەمپ، کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، گرژى و پێکدادانەکانى نێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات و چەکدارەکانى حکومەتى سوریا، لە رەقە و رۆژئاواى فورات، گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار.

ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە