لە دیوانیە

نەشتەرگەریەکى سەرکەوتوو بۆ کۆرپەیەکى تەمەن 20 کاتژمێرى ئەنجامدرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئافرەتان و منداڵان لە دیوانییە، سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز و دەگمەن بۆ منداڵێکی کۆرپە کە تەمەنی تەنیا 20 کاتژمێر بووە.

بەپێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، منداڵەکە ناڕێکییەکی زگماکی لە کۆئەندامی لیمفدا هەبووە کە بە (Cystic Hygroma) ناسراوە، ئەمەش ببووە هۆی دروستبوونی گرێیەکی گەورە لە ناوچەی ملیدا، کە فشاری توندی خستبووە سەر بۆری هەناسەی و مەترسیی خنکانی بۆ دروست کردبوو.

تیمە پزیشکییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی کەمیی تەمەنی منداڵەکە و مەترسیی زۆری بێهۆشکردن، نەشتەرگەرییەکە ئاستەنگی زۆری هەبووە، بەتایبەت لە کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی هەناسەی ساوایەکە، بەڵام دواجار نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و گرێکە لادرا.

لە ئێستادا باری تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە و لەژێر چاودێریی وردی تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکەدایە.

دۆخى تەندروستى ئەو منداڵەى پڵنگ پەلامارى دا

دۆخى تەندروستى ئەو منداڵەى پڵنگ پەلامارى دا