هەر لە ئێستاوە مشووری خۆتان بخۆن

سبەی لە قەڵادزێ ئاوی ماڵان بەرنادرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازیی لە بەشی کارەبای پڕۆژەی ئاوی خاس، سبەی یەکشەممە دابەشکردنی ئاو لە ناو شاری قەڵادزێ رادەگیرێت.

ئەندازیار مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە 18-01-2026، تیمەکان کار لە بەشی کارەبایی “فلاش میکسەر” دەکەن، بۆ سەلامەتی گیانی کارمەندانمان، ناچارین کارەبای پڕۆژەکە ببڕین، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی پڕۆژەکە و دابەشکردنی ئاو لە ناو شار.”

ئەم بەشە وەک “دڵی پاڵاوتن” وایە؛ ئەو ئاوەی لە زێی بچووکەوە دێتە ناو پڕۆژەکە، لە بینای فلاش میکسەر ماددەکانی کلۆر و پاککەرەوەی تێکەڵ دەکرێت، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکان و لەوێوە بۆ حەوزەکان و پاشان بۆ ماڵان دابەش دەکرێت.

تواناى پڕۆژەى ئاوى خاس بە ژمارە:

پڕۆژەی ئاوی خاس 95%ی پێداویستی ئاوى پاکى قەڵادزێ دابین دەکات.
نزیکەی 20,000 هاوبەشی ئاو لە قەڵادزێ هەیە.
لەم وەرزەدا رۆژانە 20 بۆ 22 ملیۆن لیتر ئاو دەدرێتە هاوڵاتیان (رۆژانە 30 بۆ 40 خولەک ئاو بۆ هەر ماڵێک).
لە هاوین خواست زیاد دەکات و بڕی ئاو دەگاتە 31 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا.

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ ک...

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ کردووە

پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادر...

پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە