"بڕیاری لەسێدارەدانی 800 کەسیان هەڵوەشاندووەتەوە"

دۆناڵد ترەمپ سوپاسی بەرپرسانی ئێران دەکات

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی بەرپرسانی ئێران دەکات و دەڵێت، بڕیاری لەسێدارەدانی 800 کەسیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمشەو هەینی 16.1.2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی نوێیدا کە وەک هەمیشە لە تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “رێزی زۆرم هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی 800 کەس لەلایەن سەرۆکایەتی ئێرانەوە کە بڕیاربوو هەموویان دوێنێ لەسێدارە بدرێن”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ترەمپ نووسیویەتی، “سوپاس”.

نزیکەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە گرانی و بێکاری لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە هەفتەیەک زیاترە کە حکومەتی ئێران هێلەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە وڵاتەکەی پەکخستووە و زیاتر لە 90 ملیۆن کەس بەتەواوەتی لەگەڵ جیهانی دەرەوە دابڕاون.

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئ...

ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران وەستاوە