بەرەى تورکمانى

تەنانەت لە وێنەکەشى دەترسن؛ وێنەى زیاد حەلەب لە کەرکوک لابرا

964+

کاروان ساڵحى – کەرکوک

دواى ئەوەى دوێنێ، ژمارەیەک گەنج خۆبەخشانە و خۆویستانە وێنەى فەرماندە زیاد حەلەبیان لە شەقامى پشتێنەیى کەرکوک هەڵواسى، نیوەشەوى رابردوو، وێنەکە لابرا.

بەپێى زانیارییەکانى 964، شەوى رابردوو، بەرەى تورکمانى و پێکهاتەى عەرەبى کەرکوک، نیگەران بوون لە دانانى وێنەى فەرماندە کوردەکە و بە “تیرۆریست” وەسفیان کردووە.

وێنەکە لە شەقامى پشتێنەیى کەرکوک هەڵواسرابوو، بەڵام ئەم بەیانییە تەنیا شێلمان و ئاسنەکانى مابوون و وێنەکە لادرابوو.

تائێستا هیچ لایەنێکى ئەمنى و ئیدارى کەرکوک لەسەر وێنەکە رێکارى یاساییان نەگرتووەتەبەر و هیچ لێدوانێکیشیان لەوبارەیەوە نەداوە.

زیاد حەلەب، فەرماندەیەکى میرخاس و ئازاى کورد بوو، کە لە هەفتەى رابردوو بەهۆى پاڵەوانبازى لە هەردوو گەڕەکى شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ناوى کەوتە سەر زمانى هەموو خەڵک و دواجار لە رووبەڕووبوونەوەى سوپاى سوریا و گروپەکانى سەر بە تورکیا، گیانى بەخشى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

حەلەب؛ سێ رۆژ شەڕ 43 کوژراوی لێکەوتەوە

حەلەب؛ سێ رۆژ شەڕ 43 کوژراوی لێکەوتەوە