دەیەوێت بە زۆر ئاوارەیان بکات

هەسەدە: دیمەشق 170 هەزار مەدەنی لە دێرحافر دەخاتە مەترسییەوە

964+

وریا فەتاح

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، راگەیەندراوێکی بەپەلەی لەسەر بارودۆخی شاری دێرحافر بڵاوکردەوە و تۆمەتەکانی حکومەتی سووریای رەتکردەوە.

بەپێى راگەیەندراوەکە، هەسەدە بە توندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە رێگری لە مەدەنییەکان دەکات شارەکە چۆڵ بکەن، دەڵێت پەککەوتنی جووڵەی خەڵک بەهۆی بۆردومانی بەردەوام و کۆکردنەوەی هێزە لەلایەن سوپای سووریاوە.

” حکومەتی سووریا خۆی بڕیارى فەرمی داوە بە داخستنی هەموو دەروازەکان لەگەڵ ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، کەچی ئێستا بە پێچەوانەوە قسە دەکات”، هەسەدە وا دەڵێت.

هۆشداریش دەدات کە هەر هەوڵێک بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێی مەدەنییەکان بە زەبری هێز، بەپێی رێککەوتنامەی 4ـی جنێڤ و سیستەمی رۆما، وەک “تاوانی جەنگ” هەژمار دەکرێت.

هەسەدە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکان دەکات دەستوەردان بکەن، چونکە بەهۆی ئەم گرژییانەوە ژیانی زیاتر لە 170,000 مەدەنی لە مەترسیدایە، بەتایبەت لەم کەشوهەوا ساردەدا.

دێرحافر؛ بارووتی جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی حەلەب

دێرحافر؛ بارووتی جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی حەلەب