لە سۆران زیاتر لە 4360 منداڵ لەدایکبوون – وێنە؛ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران
ساڵی پار
لە سۆران زیاتر لە 4360 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایک بوون
964+
شۆڕش قادری
پارساڵ زیاتر لە چوار هەزار و 360 منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران لەدایکبوون و زۆرینەشیان کوڕن.
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران، لە ساڵی 2025ـدا 151 هەزار و 800 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە چارەسەر کراون و چوار هەزار و 367 منداڵیش لەدایکبوون کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 220ـیان کوڕ و دوو هەزار و 147ـیشیان کچن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر ساڵی پار دوو هەزار و 133 نەشتەرگەری گەورە و جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراون.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردبووەوە کە ساڵی رابردوو 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون کە 16 هەزار و 172ـیان کوڕ و 15 هەزار و 231ـشیان کچ بوون.