تابلۆیەک کە ناوی ناحییەی عەربەتی لەسەر نووسراوە لە سەرەتای چوونە ناو عەربەت - وێنە: 964
رێنمایی هاتووە
جوتیارەکانی عەربەت کۆدیان پێنەبێ رەسیدیان بۆ ناکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشی کشتوکاڵی عەربەت دەڵێ، رێنمایی بۆ هاتووە کە دەبێت هەموو جوتیارێک کۆدی UPN تایبەت بە خۆی هەبێت، ئەوەی کە پێی دەڵێن، بایۆمەتری یان ژمارەی کەسی بێ هاوتا.
پاشان ئەو کۆدە دەبات بۆ بەشەکە، لەبەشەکە فۆرمێکی بۆ پڕدەکرێتەوە و لەگەڵ فۆرمی ڕەسیدی گەنمەکەی هاوپێچ دەکرێت دواتر دەنێردرێت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت کە بۆ 964 نێردراوە، هەر جوتیارێک کۆدی UPNی نەبێت فۆرمەکەی نانێردرێت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ.
ئەو کەسانەی کۆدی UPN یان نییە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی عەربەت یان بانکی تانجەرۆ بکەن، تا کۆدەکەیان بۆ دەربکەن و بتوانن لە فۆڕمی رەسیدی گەنمی ئەمساڵ بەشداری بکەن.