پاسپۆرتی عێراقی
سۆراغی تۆڕی 964: چەکی پاسپۆرت گران نەبووە
964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
مامەڵەکردن بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی عێراقی وەک خۆیەتی و گران نەبووە.
تۆڕی 964 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7.3.2023 سۆراغی ئەوەی کرد، ئایا مامەڵەکردن بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نرخه‌كه‌ی گران ده‌بێت یان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه له رۆژانی رابردوو ده‌نگۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌م كاره هه‌بوو.
کەیفی عومەر بەرپرسی راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرانبوونی چەکی پاسپۆرت دەکەن، هیچیان فەرمی نین و تەنیا قسەن، ئێمە مامەڵە بە نووسراو دەکەین، هیچ نووسراوێکی له‌م بابه‌ته‌مان بۆ نەهاتووە”.
ئەوەشی وت، لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسینگەیەکی نوێی تایبەت بە مامەڵەی پاسپۆرت کردەوە، بۆیە ئەگەری ئه‌وه هه‌یه مامەڵەکردنی نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت گران بكرێت و ببێتە 100-110 هەزار دینار.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئێستا مامەڵەکردن بە پاسپۆرتی نوێ دەستیپێنەکردووە، هەر مامەڵە کۆنەکەیە و رۆژانە لە هەرێمی کوردستان 500-1000 کەس مامەڵەی پاسپۆرت دەکەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا