نەوتی ڤەنزوێلا بازاڕی شكاند
نرخی دابەزاند
نەوتی ڤەنزوێلا بازاڕی شكاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە كەمێكی دابەزینی بەخۆیەوەبینی، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی نەوتی ڤەنزوێلایە بۆ بازاڕی جیهانی و هەروەها بارودۆخی ئێران.
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام نەوتی سووكی تێكساس 0.20 دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێكی بە 61.03 مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش لە كاتێكدایە بازاڕی نەوت چاودێریی گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكانی دنیا دەكات.
هاوكات سووككردنی سزاكان و واژۆكردنی رێككەوتنی نوێ لەگەڵ واشنتن، وایكرد نەوتی ڤەنزوێلا بگەڕێتەوە بازاڕی جیهان و رەوانەی بەندەرە سەرەكییەكانی بكرێت، ئەوەتا دوو بارهەڵگر نزیكەی 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەیان بۆ بازاڕی جیهانی گواستەوە وەك سەرەتایەك بۆ گەڕانەوە بۆ بازاڕی نەوت، ئەمەش بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كاریگەری بەسەر نرخی نەوت هەیە.
نەوت
هیچ ئاسۆیەک بۆ نرخەکان و ئاشتەوایی نییە
ئێران و ئەمریکا پێکنەهاتوون و نرخی نەوت بەرز بووەوە
بەرزە
نرخى نەوت سەروو 107 دۆلارە
سەروو 105 دۆلارە
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
بەسڕە
یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار دەکرێت
بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە