بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان _ وێنە:964
سارد و سەرمایە
پەروەردەی دوکان؛ دەوامی سبەینێ کرایە پشوو
964+
ئەحمەد مستەفا
سارد و سەرمایە و پێشبینی کراوە سبەینێ گەرمای دوکان یەک پلەی سەدی بێت، بۆیە ئەوانیس یه‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان كه سبه‌ی چوارشه‌ممه كه‌شوهه‌وا ناجێگیر دەبێ، لە کەرتی خوێندن پشوویان راگەیاند.
پەروەردەی دوکان پشووەکەی راگەیاندووە و دەڵێ، له‌به‌ر ناجێگیری كه‌شوهه‌وا و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان بریارەکەدراوە، کە له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوره‌كه ببێته پشووی فه‌ڕمی.
بیرخستنەوە؛
سبەینێ لە پێنجوێنیش پسووە و لەو ئاگاداریەدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە 964، پەروەردەی قەزاکە دەڵێ، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر دوای راوێژ لەگەڵ، قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارەکە دراوە.
ئەمشەو پێنجوێن سێ پلە ژێرسفرە، بۆیە پەروەردە وتوویەتی، بڕیارمانداو کە رۆژی چوارشەممە 14.1.2026، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان.
کەشوهەوا؛
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران. دووبارە بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چالاک بووە، لە سەرجەم ناوچەکەکان باران دەبارێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمی ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ ئەو کەشە باراناوییە پلەکانی گەرماش تا دوو پلەیەک دادەبەزن و ساردتر دەبێت سبەینێ چوارشەممە 14.1.2026، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت.