"دوو گۆرانیم بۆ کچەکەم وتووە"
عادل هەورامی: کاری باش یان خراپ بکەیت،هەر کۆمێنتی ناشرین بۆ دەنوسن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
عادل هەورامی تەنک دەردەکەوێت و رقی لە چاوپێکەوتنە و دەڵێت، ئیشی باش بکەیت یان خراپ کۆمێنتی ناشرینت بۆ دەنوسن.
بۆ یەکەمجارە عادل هەورامی بۆ مایکی 964 قسەدەکات، بەڵام وادیارە دیلانی لەبیرنەکردووە و پێشتریش دیمانەیان هەبووە و هۆکاری کەم دەرکەوتنیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی حەزی بە کاری زۆر نییە، باشترە کەم و پوخت بێت، حەزیشی بە چاوپێکەوتن نییە.
لەگەڵ دەمەتەقێ ئاشکرای کرد چەند بەرهەمێکی نوێی بۆ ئەمساڵ ئامادەیە و لە هەردوو ستایلی شاد و ناشاد و رەنگە لە نەورۆز بەرهەمی هەڵپەرکێ بڵاوبکاتەوە، وەک باسیشی کرد هەمان ستایلی خۆیەتی سۆرانی و هەورامی لە گۆرانیەکانی تێکەڵ دەکات.
وادیارە لە قەدری هونەر لەناو خەڵک دڵگرانە و دەڵێت، کات بگەرێتەوە هەرگیز هونەر هەڵنابژێرم، ئەم وڵاتە هونەر بەخێوناکات و تۆ هونەر بەخێو دەکەیت.
دەربارەی کچەکەشی وتی، دوو گۆرانیم بۆ وتووە و هاوسەرەکەشیم خۆشدەوێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح