رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوونن

لە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین زۆرترین ماڵ سیستەمی وزەی خۆریان داناوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەڵێن، سوودوەرگرتنی هاوڵاتیان لە سیستمی وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوون دایە و زۆرترین ئەو شوێنانەش کە سیستمەکەیان داناوە ماڵی هاوڵاتیانن.

لە ئیدارەی راپەڕین، بەپێی دوایین ئامار کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا بڵاویکردووەتەوە، ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا سیستمی وزەی خۆریان داناوە و لای ئەوان تۆمار کراون بریتین لە 529 شوێن، کە لەناو ئەو ژمارەیەدا 465 ماڵ، 53 شوێنی بازرگانی، دوو شوێنی پیشەسازی، هەشت شوێنی کشتوکاڵی و یەک فەرمانگەی میرییە.

لە هەڵەبجەش، بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا لە سنووری پارێزگا، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لەلای ئەوان تۆماركراون، گەیشتووەتە 204 هاوبەش، کە 163 هاوبه‌شی ماڵان، 30 هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازیی و سێ هاوبەشی كشتوكاڵیین.

کۆمپانیایەک دەیەوێ پڕۆژەیەکی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر جێ...

کۆمپانیایەک دەیەوێ پڕۆژەیەکی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر جێبەجێ بکات