زیان بە گەنم دەگەیەنێت

جۆرە کرمێک لەناو زەویە کشتوکاڵییەکانی مەخمور بڵاوبووەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

کشتوکاڵی مەخمور دەڵێت جۆرە کرمێک لەناو زەویە کشتووکاڵییەکانی قەزاکەیان بڵاوبووەتوە بەڵام لێناگەڕین تەشەنە بکات، قڕکەریان ئامادە کردووە بۆ لەناوبردنی.

ئاگاداری ئەو جوتیارانە کراوەتەوە کە ناویان لە پلانی کشتوکاڵی هەیە بۆ وەرزی 2026 و بەتایبەتیش کە کێڵگەکانیان تووشي کرمی (جعل الحنطة) بووه سەردانی لقەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی قڕکەری تایبەت بۆ کۆنترۆڵکردنی .

هەڵمەتی قڕکردنەکە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو مێروولە و کرمانەیە کە زیان بە گەنم دەگەیەنن.

پسپۆڕێک: ماددە قڕکەرەکان دەچنە ناو چەوری و دووگەوە

پسپۆڕێک: ماددە قڕکەرەکان دەچنە ناو چەوری و دووگەوە