بۆ یەكەمجار خولی تۆپی پێ بۆ كچانی خورماتوو بەڕێوەچوو

“كچیش وەکو كوڕ مافی هەیە یاریی بكات”

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خوێندنی کوردی لە خورماتوو خولێکی تۆپی پێ بۆ کچانی قوتابخانە سەرەتاییەکان کرایەوە و پێشتر تەنیا بۆ قوتابییە کوڕەکان خول دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو خولەکە بۆ قوتابییە کچەکانیش کرایەوە.

رەییان رزگار، قوتابییەکی سەرەتاییە و بۆ 964 قسەی کرد: “زۆر دڵخۆشم بە کردنەوەی خولەكە بۆ قوتابییە کچەکان و خورماتووش ھیچی کەمتر نییە لە شارەکانی تر و “سوپاسی مامۆستاکان و قوتابخانەکەم دەکەم، كە خولەكەیان كردەوە و ھیواخوازم ھەموو ساڵێک خولی لەم شێوەیە بکرێتەوە.

عومەر مەدحەت، سەرپەرشتیاری بەشی وەرزشی خوێندنی کوردی بە 964ـی وت، “ساڵانە خولی تۆپی پێمان بۆ کوڕان دەکردەوە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر خولێکی تۆپی پێمان بۆ قوتابییە کچەکانی قوتابخانە سەرەتاییەکانی قەزاکە كردەوە، کە سەر بە خوێندنی کوردیین و ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی خوێندنی کوردی لە شارەکە خولێکی لەو شێوەیە بۆ قوتابییە کچەکان بکرێتەوە.

وتیشی، کێبڕکێی خولەکە لە نێوان قوتابخانە سەرەتاییەکانی خورماتوو ئەنجام درا و تێیدا تیمی کچانی قوتابخانەی ئەمانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەسەر تیمی قوتابخانەی نەورۆز.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو: كێشەمان زۆرە و ك...

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو: كێشەمان زۆرە و كەس حیسابمان بۆ ناكات