کتێبێک بۆ هەموو مۆبایل بەدەستەکان
“سۆشیال میدیا و حکومڕانیی دروست لە هەرێمی کوردستان”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دلێر عەبدولخالق توێژێنەوەیەکی لەسەر شێوازەکانی بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیا ئەنجامدا و کۆی توێژینەوەکەی لە کتێبێکدا خستەڕوو، کتێبەکەشی پێشکەشی زانکۆ و مامۆستاکانی و زانکۆی سلێمانی کرد.
“سۆشیال میدیا و حکومڕانیی دروست لە هەرێمی کوردستان”، ناوی کتێبەکەی دلێر عەبدولخالقـە، توێژەر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کتێبەکەم بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژانە مۆبایل بەکاردەهێنن و دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن”.
“سۆشیال میدیا نە باشە نە خراپە، زانست پێمان دەڵێت، ئەمە ئامرازێکە کە ئەکرێ بخڕێتە خزمەتی پەرەپێدانی دادپەروەری و باشکردنی کۆمەڵگا، بەپێچەوانەشەوە دەکرێ بیکەتە ئامرازێک بۆ قوڵبوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکان و دروستکردنی زانیاری ساختە”، دلێر عەبدولخالق وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی بەقەرزارباری زانکۆی سلێمانی دەزانێت، بۆیە چەند کۆپییەکی کتێبەکەی پێشکەش بە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکە کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری