خورماڵ
بە وەرگەڕان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا گیانی لەدەست دا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە گوندی (دێکۆن)ـی سەر بە قەزای خورماڵ، سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندارن.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، بە دیاریکراوی کاتژمێر 7:10 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاهینەی بێ سەرەتا، کە چوار سەرنشینی تێدا بووە، یەکێک لە سەرنشینەکان گیانیلەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندارن.
لای خۆشیەوە هاوکار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، دوو کەسیش برینداربوون، یەکێکیان هێنراوەتە نەخۆشخانەکەی ئێمە و ئێمەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەمان کردووە.
روونیشیکردەوە، برینی یەکێک لە بریندارەکان سووکە و برینی ئەوانی دیکەش تا رادەیەک قورسە، ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی