ئەوەى تر بریندارە

بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون بۆ 964: یەکێک لە شاخەوانەکان گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

یەکێک لەو شاخەوانانەى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى پیرەمەگرون کەوتنە خوارەوە، گیانى لەدەستدا.

بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون بە 964ـى وت،”بەداخەوە، یەکێک لەو شاخەوانانەى لە شاخى پیرەمەگرون کەوتنە خوارەوە، گیانى لەدەستداوە و یەکى تریش بریندارە”.

وەک باسى دەکات، تیمەکان گەیشتوون پێیان و لەو چاڵەى کەوتبوونە ناوییەوە دەرهێنراون و وا بەرەو خوارەوە دەیانهێنن، بەڵام شوێنەکە سەختە”.

لەبارەى رەوشى بریندارەکەش، بەکر عەبدولکەریم وتى،”ئەوەى پێمان گەیشتووە، تەندروستى جێگرە”.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى،  دوو شاخەوان کە لەگەڵ گروپێکى شاخەوانى بوون، لە شاخى پیرەمەگرون بە دیوى سەیرانگاى زێوێدا، کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.

لە شاخى پیرەمەگرون دوو شاخەوان کەوتنە خوارەوە

لە شاخى پیرەمەگرون دوو شاخەوان کەوتنە خوارەوە