"هیچ ئەشیامان نەما"
سارد و سەرمایە و شاگردی بەقاڵە و پڕ بە قوڕگی هاواردەکات
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
پلەی گەرمی یەکە و ئەحمەد شەمزینی پەیامنێریش، پڕ بە قوڕگی هاواردەکات تا مشتەری پەیدابکات و کاکی بەقاڵیش دەڵێت، ئیشێکی زەحمەتە و موعدەلە لەسەر پێیانم.
کۆتا ئەڵقەی وەرزی یەکەمی قوڕگی شێرە، بەیانیەکی زوو ئەحمەد بەڕێدەکەوێت تا بە فریای ئیشەکەی بکەویت و سەوزە و میوە و بابەتەکانی باربکەن لەگەڵ کاکی بەقاڵ و بچنە بازاڕی تەیراوە ساغی بکانەوە، چونکە شاگردە و دەبێت عانەیەک پەیدابکات.
سابیر سەڵاح کە ماوەی 25 ساڵە سەرقاڵی بەقاڵیە و لە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە دەڵێت، ئیشەکە زەحمەتە، بەڵام لێی راهاتینە و مشتەری تایبەتی خۆمان هەیە، ئەگەر لافاو بێت، کارەکەمان زۆر قورستر دەبێت.
وادیارە کاکی بەقاڵ داخی چەند ساڵێک لەمەوبەری لە دڵ ماوە و دەڵێت، لافاو بوو، هیچ ئەشیامان نەما و شەش مێزمان هەبوو، هیچی تێدا نەما و ماسیحەمان لێدا .
پێداچوونەوە: پەری ساڵح