ترەمپیش قسەى هەیە

کوشتنی ژنێک لەلایەن پۆلیسی کۆچبەرانەوە ئەمریکای هەژاندووە

964+
ژێوار خدر

تەقەکردنی پۆلیسێکی کۆچبەرانی ئەمریکا (ICE) لە ژنێکی تەمەن 37 ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا، شاری مینیاپۆلیسی هەژاندووە و پەیوەندییەکانی نێوان شارەوانی و حکومەتی فیدراڵی گەیاندووەتە لوتکەی گرژی.

رووداوەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی کۆچبەراندا روویداوە، کاتێک “رینێ نیکۆڵ گود” کە دایکی منداڵێکی شەش ساڵانەیە، بە تەقەی راستەوخۆی پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.

هەرچەندە گێڕانەوەی فەرمی پۆلیس باس لەوە دەکات کە ژنەکە ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسەکان بشێلێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان گومانی گەورەی دروستکردووە و دەریدەخەن پۆلیسەکە بە بێباکی تەقەی کردووە، ئەوەش وایکردووە FBI بێتە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێبکات.

ئەم کوشتنە کاردانەوەی توندی سیاسی لێکەوتووەتەوە؛ جەیکۆب فرێی، سەرۆکی شارەوانی مینیاپۆلیس بە زمانێکی زبر هێرشی کردە سەر پۆلیسی کۆچبەران و داوای لێکردن شارەکە چۆڵ بکەن، تیم واڵز پارێزگاری مینیسۆتاش هێزە فیدراڵییەکانی بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی گشتی وەسف کرد.

لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ هاتووەتە دەنگ و بەرگری لە پۆلیسەکە دەکات، دەڵێت ئەو پۆلیسە لە کاتی رووداوەکەدا بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

لە ئێستادا شەقامەکانی مینیاپۆلیس پڕن لە خۆپیشاندەرانی تووڕە کە داوای دادپەروەری بۆ رینێ دەکەن و دۆخەکە بە ئاڕاستەی گرژیی زیاتر دەچێت.

"نازانین مادورۆ لەکوێیە و داوای بەڵگەی مان لە ژیان لە ئەمریکا دەکەین"