لە کامێراییەکی چاودێری دەرکەوتووە

گەنجێکی سۆران ماوەی چوار رۆژە لەماڵ چوەتەدەر و بێ سۆراغە

964+

فەرهاد حەسەن

بوو بە چوار رۆژ، گەنجێک لە سۆران لەماڵ چووەتە دەر تەوەکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە، باوکی دەڵێت، هیچ کێشە و گرفتێکی نەبووە و چوار رۆژە خەو وخۆراکی لێ حەرام کردووین.

گەنجەکە ناوی یوسف نەجمەدین، ​تەمەن 16 ساڵ،دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی سۆرانە، لە رۆژی 4.1.2026 نێوەڕۆکەی لە ماڵ چۆتە دەرەوە.

نەجمەدین وەسمان ئەحمەد، باوکی گەنجەکە بە 964ـى وت، کوڕەکەی هیچ کێشە و گرفتێکی نەبووە و ناشزانن هۆکاری نەگەڕانەوەکەی چییە.

ماوەی دوو ساڵە وازی لە خوێندن ژێناوە کە پۆلی حەوتی بنەڕەتی بوو.

وتیشی “کە لەماڵ چووە دەرەوە وتی ئەچم سەرم ئەتاشم، بەپێی ئەو دیمەنانەی لە کامێرایەکی چاودێریش بیندراوە کوڕەکەم لە سەرتاشخانەیەکی دیانای کۆن دەبیندرێت لە دوای ئەوە هیچ زانیارییەکە نوێمان لەسەری نییە”.

لەیەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو ئاسایش و پۆلیسییان ئاگادار کردووەتەوە ئەوانیش دەستیان بە رێکارەکانی دۆزینەوەی کردووە.

لەسوکاری ئەم گەنجە داوا لە هەموو لایەک دەکەن، لە هەر شوێنێک کوڕەکەیان بیندرا، پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانە بکەن؛

07504836368  و 07504195245

لە سنە مامۆستایەک لەسەر ونبوونی وایەرشەحنی مۆبایلەکەی...

لە سنە مامۆستایەک لەسەر ونبوونی وایەرشەحنی مۆبایلەکەی قوتابییەکانی ئەشکەنجە دا

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى مند...

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى منداڵەکانیان نابێ