بەشێک لە ماڵەکان چۆڵ کراون و کارەبای گەڕەکەکەش بڕاوە

دوای 24 کاتژمێر هێشتا دووکەڵ بەسەر کارگەکەی پیرزینەوە ماوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دووکەڵ و خۆڵەمێش هێشتا بەسەر كۆمەڵگەی پیرزینی هەولێرەوەیە، دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی چپس لە پیرزین، هێشتا ئاسەوارەکانی ئاگرەکە ماوەتەوە و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش بەهۆی ترس و دووکەڵەوە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکەن، مەترسی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە نەماوە، بەڵام سووتانی ئەو بڕە زۆرەی نایلۆن و کارتۆنانەی لە کارگەکەدا هەبوون، وایکردووە دووکەڵێکی خەست لە ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە، ئێستا خاوەنی کارگەکە و تیمەکان خەریکی پاککردنەوەی پاشماوەکانن، بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە بکەن، بە تایبەت کە کارگەکە بە تەواوی سووتاوە و تەنیا کەلاوەی لێ ماوەتەوە.

ئاگرەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵکی گەڕەکەکە هەبووە، جگە لە بڕانی کارەبای بەشێکی کۆمەڵگەی پیرزین، ئەو ماڵانەی کەوتوونەتە پشت کارگەکە بەهۆی مەترسی و دووکەڵەوە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە، بەشێكیشیان زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگرەكەی كارگەی چبسی ماركۆ سەریهەڵدایەوە

ئاگرەكەی كارگەی چبسی ماركۆ سەریهەڵدایەوە