چەندین گوند و ناحیەی بەسەرەوەیە
پردەکەی رێگای گوندی فەقێ مستەفا بۆ سەنگاو و چەمچەماڵ پاککرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
دوای نزیکەی مانگێک بەسەر لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری پردێکی سنووری ئەم قەزایە کە رێگای چەند گوند و ناحیەیەکی بەسەرەوەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵەوە پاککرایەوە.
پردەکە، کەوتووەتە نێوان گوندەکانی فەقێ مستەفا و کۆیی لەسەرچەمی ئاوەسپی، رێگای سەرەکی ئەم گوندانەیە بۆ ناحیەی سەنگاو و قەزای چەمچەماڵ و کەلار و کفری و لەولاشەوە گوندەکانی مەسۆیی و کوردەمیر بە سەنگاو، دەبەستێتەوە.
عاسی عەلی، خەڵکی گوندی فەقێ مستەفا بە 964ـى وت، بەهۆی لافاوەوە دەرچەکانی پردەکە گیرابوون ئاوێکی زۆری کۆکردبووەوە و بەمەش زیانی زۆری بەرکەوتبوو.
وتیشی “هەرچەندە پاککردنەوەی پردەکە زۆر دواکەوت چونکە زیانی زۆر بە رێگای گوندی فەقێ مستەفا کەوتبوو و لە زۆرجێگا کەڵکی هاتوچۆکردنی نەمابوو، بەڵام پاککردنەوەی پردەکە تاڕادەییەک کێشەی هاتوچۆی لە سنووەرە کەمکردەوە”.
بە پێویستیشی دەزانێت بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ کاری چاککردنەوەی رێگاکەی گوندەکەشیان دەستپێبکەن چونکە لە ئێستادا زیاتر لە 30 خێزانی تێدا دەژیت.