"باوک و کوڕێک دەستگیرکراون"

کچە خوێندکارە بێ سەروشوێنەکەی خورماتوو دۆزرایەوە

964+

سیروان خورشید

بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، کچە خوێندکارێکی دانیشتووی قەزای خورماتوو لەکاتی رۆشتنی بۆ قوتابخانە بێ سەروشوێن دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دۆزرایەوە، پۆلیسی قەزاکە دوو کەسی دەستگیرکرد.

عەمید بەدر خەڵەف، بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ی وت، دوای ئەوەی ھەواڵەکەمان پێگەیشت لیژنەیەکمان پێکھێنا بۆ دۆزینەوەی شوێن پێی رووداوەکە و دوای قسەکردن لەگەڵ شایتەحاڵەکان و پشکنینی کامێرای چاودێری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی سایبەری توانرا لەرێگەی GPSـەوە شوێنی کچەکە دیاری بکرێت و بدۆزرێتەوەو بگەڕێندرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتیشی، پێش دۆزینەوەی لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە سکاڵا لەسەر گەنجێک تۆمارکرا و دەستبەجێ هێزەئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی گەنجەکەو جگە لەخۆی باوکیشی دەستگیرکرا.

دەشڵێت، رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، لە رابردوودا گەنجەکە “کوڕەکە” چەند جارێک چووەتە داخوازی ئەو کچە، بەڵام ماڵی کچە رازی نەبوون، وە لەدانپێدانانکاندا کچەکە وتوویەتی، ماڵەوەیان کەڕازی نەبوون بمدەن بەو کوڕە، منیش بڕیارم داوە ماڵەوە بەجێبهێڵم و رووبکەمە شاری کەرکوک و لەسەر شەقامەکان ماومەتەوە، دواجار هێزەئەمنییەکان لەپڕ دەستگیریان کردووم.

کچ و کوڕەکە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵیدایە و کچە خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتین و لە نەتەوەی تورکمانە و کوڕەکەش لە نەتەوەی عەرەب و لەئێستادا لێکوڵێنەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوامە و لەسەر بڕیاری دادوەر باوک و کوڕەکە دەستبەسەرکراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

قەیسەرییە دێرینەکەی خورماتوو تەمەنی هەڵکشاوە و لە لێو...

قەیسەرییە دێرینەکەی خورماتوو تەمەنی هەڵکشاوە و لە لێواری رووخاندایە