چۆن پارەکانی بلۆک دەکرێن؟

سەدان ملیۆن دۆلار فریای مادۆرۆ نەکەوت

964+

ژووری هەواڵ

سەدان ملیۆن دۆلار بە کەڵکی مادۆرۆ نەهاتن و لە غەفڵەتدا چەند سەربازێکی ئەمەریکی پەلبەستیان کردو لە چەند هەفتەی داهاتوو دادوەرێکی ئەمەریکا بڕیار لە چارەنووسی دەدات.

لەوەتەی مادۆرۆ دەستگیرکراوە قسەو باسی ئەوە هاتووەتە ئاراوە ئاخۆ دەبێت سامانی سەرۆکە دەوڵەمەندەکە چەند بێت، بەتایبەتی کە وڵاتێکی بەڕێوەبردووە ژێر خاکەکەی پڕی نەوت بووە.

ئەوەی بە فەرمی لەسەر ناوی خۆی تۆمارکرداوە و دامەزراوە فەرمییەکانی ژمێرکاری حیسابیان کردووە، سامانەکەی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا تەنیا دوو ملیۆن دۆلارە، بەڵام لە راستییەدا ئەم ژمارەیە رەنگە یەک لەسەر سەدی ژمارە راستەکە بێت.

میدیا ئەمەریکییەکان دەڵێن تائێستا لانی کەم ئەمەریکا بڕی 700 ملیۆن دۆلاری لە سامانەکەی مادۆرۆ بلۆک کردووە، ئەمە جگە لەوەی دەستیگرتووە بەسەر فڕۆکەی تایبەت و ئۆتۆمبێلی گرانبەهاو سەدان موڵک و ماڵیدا.

هێشتا پسپۆڕە داراییەکان باوەڕ بەم ژمارەیە ناکەن و دەڵێن لەسەردەمی دەسەڵاتەکەی مادۆرۆدا چەند ترلیۆن دۆلارێک لە سامانی نەوت دیار نەماوەو هەمووی بۆ مادۆرۆو خانەوادەکەی چووە، بۆیە مەزەندە دەکەن سامانەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا چەند سەد ملیار دۆلارێک بێت.

بە فەرمی موچەی مانگانەی سەرۆکی ڤەنزوێلا چوار هەزار دۆلارەو کرێی مانەوەو هاتوچۆو پاسەوانەکانی لەسەر دەوڵەتن، ئەو پسپۆڕانە دەپرسن ئایا کەس هەیە بتوانێت بە موچەیەکی چوار هەزار دۆلاری ئەو پارەیە کۆ بکاتەوە؟
کۆمپانیای (PDVSA) کەرتی نەوت لە ڤەنزوێلا بەڕێوە دەبات و بەهۆی ئەم کۆمپانیایەوەو ئەو پارە زۆرە دیار نەماوە، کۆمپانیاکەش مادۆرۆ خاوەنیەتی.

ئێستا میدیا گەورەکان چاویان لەسەر لێکۆڵینەوەکانەو پێیان وایە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئینجا ژمارەی راستەقینەی سامانی سەرۆکە قۆڵبەستکراوەکە دەردەکەوێت و سەدان ملیاری ژێر بەڕڕە دێنە سەر بەڕڕە.

"مادۆرۆ وەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دادگایی دەكەین"