"بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان"

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت

رێباز خدر – هەولێر

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت، بەهۆی ئەوەی بینای قوتابخانەکە لێی مزیکە و مەترسی لەسەر ژیانی قوتابییەکانی دروستدەکرد.

محەمەد نەبی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەنگی بنەڕەتی لە پیرزین، بە 964ـى وت، ئاگرەکە مەترسی هەبوو بۆ سەر قوتابییەکان، چونکە دەڵێت “دووچاری تەنگەنەفەسی دەکردنەوە و چەندین تانکی غاز و گاز لەسەر بانەکان هەن مەترسی تەقینەوەیان لێدەکرێت”.

دەشڵێت “سەرووی خۆم لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و ڤیدیۆی ئاگرەکەم بۆ ناردوون”.

قوتابخانەکە دوو دەوامی تێدا دەکرێت و بەهەردوو دەوامەکەیەوە 530 قوتابی تێیدا دەخوێنن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن